٧ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٨:٣٦
قوربانییە گچکەکانی پاشماوەی شەڕ

ڕێکخراوەی یونسێف ڕایگەیاندووە : زیاتر لە ٥٠٠ منداڵ لە عێراق دا بەهۆی بۆمب و پاشماوەی شەڕەوە بوونەتە قوربانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی جیھان، ڕێَکخراوی یونسێف لە بەیاننامەیەک دا وای بڵاو کردووەتەوە کە، ھەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ منداڵی عێراقی بەهۆی بۆمب و پاشماوەی شەڕەوە بوونەتە قوربانی.

بە پێی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی یونسێف ، ٥١٩ منداڵ لە عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بۆمبای چێندراو و پاشماوەی شەڕەوە گیانیان لەدەست داوە و یاخود برینداربوونە کە سەدی ھەشتایقوربانییەکان کوڕ بوونە.

ئەم ڕێکخراوە جیھانییە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، بەهۆی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی سەددامی دیکتاتۆری ڕوخاوی عێراق بە سەر ئێران ، شەڕی کەنداوی فارس و پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە چەند ناوچەیەکی ئەم وڵاتە بۆمبڕێژکراون کە ئەمەش لە ئێستادا بە تایبەت لە نێو منداڵاندا قوربانیی لێ دەکەوێتەوە، ئەمە جگە لەوەی کە تیرۆریستانی داعشیش چەند ناوچەیەکیان بۆمبڕێژکردووە.

342/